به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و نه‌غه‌ده به ناوه‌كانی “خالید محه‌ممه‌دی” و “مسته‌فا حسێن پور” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
“خالید محەممەدی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز ٤٥ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه ڕاگوێزرا، ناوبراو پاش گوتایی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی سه‌قز گوزرایه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “مسته‌فا حسێن پور” كه مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.
