کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی دارستانه‌كانی ڕه‌به‌ت، بانه و سنه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

ئاگردانی دارستانه‌كانی ڕه‌به‌ت، بانه و سنه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دارستانی شاره‌كانی ڕه‌به‌ت، بانه و سنه‌ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ سووتێندرا و زیانێكی زۆر به‌ ژینگه‌ و سرووشتی كوردستان گه‌یشت.

ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ، له‌وه‌ڕگه‌ و دارستانەکانی نێوان گوندەکانی “لیلانێ و شاڵگە”، “گۆڵێ” و “نسێی مەڵاعەلی”ی سەر بە شاری ڕەبەت، لەلایەن نەیاران و دوژمنانی ژینگەی كوردستان سووتێندرا، به‌ڵام ئاگره‌كه‌ به‌ هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ئازای گونده‌كانی “سیسێر”، “گۆڵێ” و “لیلانێ” كۆنتڕۆڵ كرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی گه‌لاوێژ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی گوندی “یاقووب ئاوا”ی بانه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌ ئاگر دا و هه‌وڵی خه‌ڵك بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌وه‌ڕگه‌ و دارستانی گوندی “كێڵانه”ی سنه‌ش له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژمیه‌وه‌ ئاگر درا و مه‌ترسی له‌ سه‌ر باخی گوندنشینان درووست بووه‌.