کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود 1 2

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بۆ هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیووز، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە ناوی “تەیه‌ب خوسرەوی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی نەوسوود بەهۆی ڕادوونانی لەلایەن هەنگی مەرزی سنووری نه‌وسوود، لە بەرزایی كه‌وته خواره‌وه‌ و بەسەختی بریندار و ڕاگوێزی ئۆرژانسی پاوە کرا. جێگای ئاماژەیە كه‌ “تەیه‌ب خوسرەوی” بە هۆی خوێنبەربوونی مێشک لە نەخۆشخانەی تاڵقانی پاوە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.