ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژ، “حسێن چوكەڵی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “داش دورگە”ی نەغەدە لە هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سه‌ر ماڵەکەی لە ورمێ دەستبەسەر كرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەم نیگارکێش و دیزاینەرە لە قوتابخانەکەی له شاری ورمێ سەرقاڵی پەروەردەی هونەری بووە كە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
