ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه‌ی “شه‌هبایان له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و زیانێكی زۆر به ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی تۆپخانه و په‌هباده‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر ناوه‌ندی شاری “ته‌ل ته‌مه‌ر” له ناوچه‌ی شه‌هبا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه دا هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیه له شاری عه‌فرین دوو ژنی لاوی كوردیان به ناوه‌كانی “هاوین یووسف” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و “مریه‌م یووسف” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ ڕفاندووه.
