ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی مهاباد ڕۆژی ڕابردوو مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”یان له سه‌قز گۆڵباران كرد و به تۆڕدانی حیجابی زۆره‌ملێ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. به‌شداربووان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.
