کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر “واران محەممەدنژاد” له‌شاری سنه‌

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر واران محەممەدنژاد له‌شاری سنه‌ 1

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “واران محه‌ممه‌دنژاد” ئه‌ندامی چالاكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌یدی” سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا‌.

پێشتر سێ ئەندامی دیکەی بنەماڵەی ئەو خوێندکارە بە ناوەکانی “پەیام میری”، “سەحەر وەهابی” و “ویدا محەممەدنژاد”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی “واران” بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوون. “واران محەممەدنژاد” هەر لە ڕۆژانی سەرەتای گواستنەوەی بۆ گرتووخانه، له‌ ناڕەزایەتی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان مانی لە خواردن گرتبوو. ئەو هاووڵاتییە خوێندکاری کارناسیی باڵای بواری هونەر لە زانکۆی یەزدە و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ترمیناڵی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.