به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك به‌كرێگیراوی ڕژیم له ژێر ناوی ده‌سته‌ی ئازه‌یتباری موحه‌ڕه‌م و به سه‌رپه‌رشتی ئاخووندێك به قه‌مه و زه‌نجیر هێرشیان كردووته سه‌ر ئۆتومبێلی خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له شه‌قامی وه‌كێڵی سنه خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر لێدان و شیشه‌ی ئۆتومبێله‌كانیان شكاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌ك ١١ زه‌ربه‌ی چه‌قۆی به‌ركه‌وتووه و چاوێكی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. هه‌ڵسووكه‌وتی به‌كرێگیراوانی ڕژیم وه‌بیرهێنه‌ری كوشتنی دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و سه‌قز له‌لایه‌ن سه‌له‌فیه‌كانه و مه‌به‌ستی ڕژیم سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانه.
