به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” و “ڕامین فاتحی” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی “مه‌حه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” و “ڕامین فاتحی” به گۆڵباران كردنی مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. “محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” لاوی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد، هه‌روه‌ها “ڕامین فاتحی” له‌گه‌ڵ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
