دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە بەسەر كاتی دەستبەسەرکرانی “ئارمان نیکپەی” له شوێنی کارەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
“ئارمان نیكپه‌ی” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
