شه‌وی هه‌ینی ٣١ی پووشپه‌ڕ، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “لایه‌ن”ی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “ئێحسان جه‌واهێری” له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێحسان جه‌واهێری” مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری خۆكوژی ئه‌و لاوه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام پێشتر چه‌ندین ده‌ستبه‌سه‌ركراوی سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” پاش ئازادبوونیان له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنابوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه دا ڕۆژانی ٢٤ و ٢٨ی پووشپه‌ڕ دوو لاو به ناوه‌كانی “عه‌زیز ئێقباڵی” ته‌مه‌ن ٣٥ و خه‌ڵكی گوندی “دۆڵه‌بی” مه‌ریوان و “ئارمین باسامی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “لاویسان”ی مه‌ریوان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كۆتاییان به ژینانیان هێنابوو.
