کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان

برینداربوونی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی

له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی پووشپه‌ڕه‌وه‌ دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌ پێنج لاوه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدران ئاگر دراوه‌ و ڕۆژی هه‌ینی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كاتی كونتڕۆڵ كردنی ئاگر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان و چالاكانی مه‌ده‌نی، ناوچه‌كانی “پشت مه‌ریوان(پارك شنه)”، “هه‌ردی خه‌ڵیفه پشت سێف ژووره‌و”، “هه‌ردی كانی میران”، “هه‌ردی نێ” و “هه‌ردی كانی په‌لك له‌ چاوگ” له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه‌ و ژینگه‌ دۆستان داوای یارمه‌تی له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌. به‌پێی دوایین زانیاری پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “به‌رزان پیروزی”، “مادێح نیك په‌ی”، “بورهان مه‌له‌كی”، “ئارام كه‌یوان” و “سه‌یوان نیك په‌ی” له‌ كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانه‌كانی “كانی میران” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.