لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ٦ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سیوچ”ی سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی “فه‌ڕۆخ حسێن په‌ناه”، “لوقمان خادمی”، “سه‌عدوون عه‌بدۆڵڵاهی”، “مسته‌فا ئیسماعیلی”، “حه‌سه‌ن خدریپور” و “عه‌لی كه‌ریمی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حەسەن خدریپور” و “عەلی کەریمی”، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراون و “عەلی کەریمی” دوای لێپرسینەوە ئازاد کراوه به‌ڵام، هەمان ڕۆژ لە مەیدانی “هونەر”ی ئەو شارە بۆ جارێكی دیكه دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار کەسی دیکە هەر ئەو ڕۆژە دوای لێپرسینەوە ئازادکراون و هێشتا هۆكاری بانگهێشت و به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
