به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان داوای کردنەوەی رێڕەوە کۆڵبەرییە رێگەپێدراوەکان دەکەن و دەڵێن، ده‌وڵه‌ت چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش به‌ڵێنی سامان دانی كۆڵبه‌ران له ده‌روازه سنوورییه‌كانی دابوو به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێکارییە، بەڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر نه‌یتوانیوه هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت و كاتێك ناچار به كۆڵبه‌ری ده‌بن، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌كه‌ونه ژێر زه‌خت و دهدرێننه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، قاچاخی سەرەکی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و لە رێگەی دەروازە و بەندەرە فەرمییەکانەوە دەکرێت، بەڵام كاتێك باسی ژیانی خه‌ڵك ده‌كرێت، حكوومه‌ت بە بیانووی قاچاخ، سەرچاوەی داهاتی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی ده‌بڕێت و ڕێگه نادات ناوچه‌كه له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌شه بكات. پێشتر حکومەت بە پێدانی کارتی کۆڵبەری، رێگەی دەدا خەڵکی ناوچە سنوورییەکان کۆمەڵێک کەلوپەلی رێگەپێدراو هاوردە بکەن به‌ڵام، لە 2017ـەوە رێڕەوە کۆڵبەرییهكانی داخستووە و کارتێکی دیکەی پێداون كه ته‌نیا قازانجی بۆ بازرگانان و خاوەن کارتەکان هه‌یه و مانگانە ته‌نیا 400 هەزار تمەن ئه‌ده‌نه كۆڵبه‌ران.
