به‌یانی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری دیزه‌ج- قوروه، حه‌وت هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جاده‌ی قوروه بۆ هه‌مه‌دان چه‌ندین پێچی ناستاندارد و پڕ مه‌ترسی تێدایه، حكوومه‌ت ٢٥ ساڵه به‌ڵێنی چاكسازی و به ئۆتووبان كردنی ئه‌و مێحوه‌ره تڕانزیتیهی داوه به‌ڵام، هێشتا ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو نه‌بووه و به سه‌دان هاووڵاتی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم بوونه‌ته قوربانی.
