به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، وه‌نه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و هێزه ئینتزامیه‌كان له شه‌قامه‌كانی شاری سنه جێگیر كراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی به ده‌موچاوی پۆشراو كچان و ژنانی دژبه‌ری حیجابی زۆره‌ملێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هێزه ئینتزامییه‌كانیش بۆ پشتیوانی كردنیان هاتوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژانیی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت و كرماشان چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ئازاری خه‌ڵك له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و ڕفاندنی چه‌ند كچی لاو بڵاو كرابوو. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو له شاری ئیسفه‌هان هێزه لیباس شه‌خسیه‌كان هه‌وڵی ڕفاندنی چه‌ند كچی لاویان دا كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕێگرییان لێ كرا.
