کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆپبارانی به‌رازییه‌ سنوورییه‌كانی خۆی له‌لایه‌ن سپای پاسداران

تۆپبارانی به‌رازییه‌ سنوورییه‌كانی خۆی له‌لایه‌ن سپای پاسداران 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو، پاشنیوەڕۆی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی هاوینەهەواری “قەشقە بۆڵاغ”ی سەر بە شاری خۆی هاتووەتە ئارا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، پاش ئەم شەڕە چەکدارییەدا تۆپخانەکانی سپای پاسداران بە چڕوپڕی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 30 سەر مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی ناوچەکە لە ئاکامی ئەو تۆپبارانەدا لە ناوچوون. شایانی باسە کە ئەم هێرشانە زیانێکی بەرچاویان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و ژیانی ئاساییی دانیشتووانی ناوچەکەشی خستووەتە مەترسییەوە.