دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “تەتە”ی ههورامان بە سەختی بریندار ببوون، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ هاوکات لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی “بارام ئاوا”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی “حسێن(پاشناو نادیار)” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود، بریندار و بە مەبەستی وهرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی” لە شاری مەریوان گواستراونەتەوە.