به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو منداڵی كار خه‌ڵكی ئیزه كه له پڕۆژه‌ی ئۆتوبانی تاران- شومال كاریان ده‌كرد، له ڕووداوێكی هاتووچۆ یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست داوه و ئه‌وی دیكه‌یان بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وانتێكی نه‌یسان خۆی كێشاوه به دوو منداڵی كاری خه‌ڵكی ئیزه به ناوه‌كانی “ئارمین سه‌له‌ڵحشوور” و “عه‌لیڕه‌زا ئه‌ڵماسی” له پڕۆژه‌ی ئۆتوبانی تاران- شومال و به‌هۆیه‌وه “ئارمین” گیانی له ده‌ست داوه و “عه‌لیڕه‌زا” بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. منداڵانێك كه ئه‌بێ له ژیان چێژ ببینن و له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی بێ به‌رامبه‌ر كه‌ڵك وه‌ر بگرن، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دا ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یانن و ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
