به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی كرماشان به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا نادری”، “ڕامین حه‌بیبی”، “كامیاب ڕه‌حمانی”، ” عه‌لی سه‌عدی”، “محه‌ممه‌د مورادی” و “سه‌عید ئێران نژاد” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه به‌بیانووی به‌شدارییان له شۆڕشی “ژینا” بۆ ماوه‌ی دوو ترم له خوێندن ته‌علیق كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو شه‌ش خوێندکاره لە مانگەکانی ڕەزبەر و سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو و لە كاتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوون.
