ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شاری به‌مپوور هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه له‌وانه منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ناسناوی ئه‌و دوو هاووڵاتی كوژراوه بریتیه له: “ئه‌عزه‌م حه‌ملی” و “دادڕه‌حمان بامری”. به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی نه‌ناسراو ماڵی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌لووچه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و وێڕای گیان له ده‌ست دانی دوو كه‌س دوو منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.