“محه‌ممه‌د دانیالی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ كه زیاتر له دوو مانگه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئیلام به‌ندكراوه، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د دانیالی” له مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئیلام مانی له خواردن گرت و لێوه‌كانی دووریوه. ئه‌و لاوه به‌ندكراوه وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ به‌ندی گشتی گرتووخانه گوازراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئیتلاعاتی سپا به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه قازی په‌روه‌نده‌كه چووه‌ته مه‌ره‌خه‌سی، چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به ناڕوونی هێشتۆته‌وه.
