ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان (سنه و كه‌ڵاته‌رزان، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، دیوانده‌ره، سه‌قز و زیویه) به‌یاننامه‌یه‌كیان ڕۆ به وه‌زیری تازه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان وه‌كوو نوێنه‌ری به‌شێكی گه‌وره له موعه‌لیمانی ئوستان به‌پێی پێگهیێكه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئاستی مه‌عیشه‌ت و كه‌رامه‌تی موعه‌لیمان، به‌رگری له مافی خوێندكاران له‌وانه خوێندنی بێ به‌رامبه‌ر و مودێڕن دا هه‌یه‌تی، چه‌ند پێشنیار پێكه‌ش ده‌كات: یه‌كه‌م: “وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ئه‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێت و ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان ناتوانن كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دا بسه‌پێنن”. دووهه‌م: “له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به‌كاتی ناونووسی قوتابیان، هیچ قوتتابخانهیهك بۆی نییه پاره له خوێندكاران وه‌ربگرێت”. سێهه‌م: “داواكارین ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه كه باس له هه‌بوونی ١٢٠ هه‌زار كارمه‌ند له‌و وه‌زاره‌تخانه ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بوونیان هه‌بێت، له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ڕوون بكرێته‌وه”. چواره‌م: “بودجه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئێران ئه‌بێ به‌پێی ستاندارده جیهانیه‌كان زیاد بكرێت”. پێنجه‌م: “حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان له كاتی خۆی دا په‌رداخت بكرێت و گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بۆ هه‌موو فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو جێبه‌جێ بكرێت”.
