ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند به ناوی “فه‌رزاد ئاریایی” له كاتی كاركردن له شاری جوانڕۆ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی به‌رق گرتوویی بوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزاد ئاریایی” خه‌ڵكی گوندی “ده‌ڵه‌مه‌رز”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوای مه‌ریوانه و پاش به‌رق گرتوویی جل و به‌رگه‌كه‌ی ئاگری گرتووه و به‌هۆیه‌وه جه‌سته‌ی به‌سه‌ختی سووتاوه. ناوبراو ئێستا له به‌شی چاودێری تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای كرماشان ڕاگیراوه.
