ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، كه‌شاوه‌رزانی پارێزگاكانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دژبه په‌رداخت نه‌كردنی پاره‌ی كڕینی گه‌نم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، وه‌زیری جیهادی كه‌شاوه‌رزی به‌و به‌رنامانه‌ی دایناوه وڵاتی تووشی كه‌می ئارد و نان كردووه له حاڵێكدا وه‌رزی كشتووكاڵه و به ده‌یان تۆن به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزی جووتیاران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گڕیاوه به‌ڵام هێشتا پاره‌كه‌ی ڕاده‌ستی زه‌حمه‌تكێشان نه‌كراوه. په‌رداخت نه‌كردنی ٤٠ ملیاردی گه‌نم به جووتیاران، كه‌شاوه‌رزانی ناچار كردووه زه‌مینه‌كانیان ڕاده‌ستی خاوه‌ن شیركه‌ته‌كان و كارخانه‌كان بكه‌ن و ده‌یان كێشه‌ی دیكه‌یان بۆ ساز بووه.
