ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی بانه به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار تالبی” و “محه‌ممه‌د شهریفپور بایهندهر” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ئه‌و شاره‌وه هه‌ر یه‌كه‌وه به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌حه‌ممه‌د شهریفپور بایهندهر” و “ڕێبوار تالبی” ڕۆژی ٣٠پووشپهڕی ١٤٠١ له چوارڕێیانی ساڵح ئاوا به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه گوازرابوون. ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ته‌علیقی مه‌حكووم كراون.
