کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كرماشان

لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “سینا كاكی” كه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا‌.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “سینا کاکی”، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژبه‌ نیزام” سزای ٧ مانگ بەندکران، ٢ ساڵ قەدەغەی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ هه‌ر حیزب و گرووپێك مه‌حكووم كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەو هاووڵاتییە ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕێوڕه‌سمی ئەسپەردەکردنی “سینا نادری”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی جەماوەریی کرماشان، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵاوا گوازرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-