به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ناوی “بێهزاد عه‌زیزی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له بازگه‌ی “كه‌ریم ئاوا” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “بێهزاد عه‌زیزی” دانیشتووی گوندی “ده‌رگای شێخان” له جاده‌ی نێوان بانه بۆ بۆیینه و كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كاتێك به ئۆتۆمبێل له بازگه‌ی تازه دامه‌زراوی “كه‌ریم ئاوا” تێپه‌ڕ ده‌بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و پاش ئه‌وی به‌رگری له خۆی ه‌ده‌كات ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاش ئه‌و ڕووداوه هێرشیان كردۆته سه‌ر پاسگای كه‌ریم ئاوا و بنكه‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ر داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی ئه‌و لاوه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه.