شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر خابگای كچانه‌ی زانكۆكانی زانیاری پزیشكی ئیسفه‌هان، مه‌ده‌نی ته‌ورێز و مه‌یبۆد له یه‌زد و چه‌ند خوێندكار تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆ درگایان به‌سه‌ر خوێندكارانی ژاراویكراو دا داخستووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه بچنه ده‌ره‌وه. له خابگای كچانه‌ی زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز و خابگای زانكۆی مه‌یبۆد له یه‌زد، چه‌ند خوێندكار باری ته‌ندرووستیان تێك چوو به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ڕێگه‌یان نه‌داوه خۆیان بهگهیننه نه‌خۆشخانه و درگایان به‌سه‌ریان دا داخستووه و خوێندكاران ناچار بوون تا دره‌نگانی شه‌و له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی خابگا دا بمێننه‌وه.