کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران بۆ سه‌ر خوێندكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی

هێرشی هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران بۆ سه‌ر خوێندكاران و خه‌ڵكی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران به‌بیانووی حیجاب هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكارانی كچ و كاتێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان كردڕ سه‌ریان.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خوێندكاره‌ كچانه‌ی كه‌ پێشتر له‌كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ نێو زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ حیجاب لێپرسینه‌وه‌یان لێكرابوو‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی حه‌راسه‌ت به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و كاتێك خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و بێڕێزیانه‌ كاردانه‌وه‌یان نیشان دا، سه‌ركوتگه‌رانی حکومەت هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و خه‌ڵكیان دایه‌ به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان.