کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار شارۆمه‌ندی به‌لووچ له‌ زاهیدان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار شارۆمه‌ندی به‌لووچ له‌ زاهیدان 4

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی چوار شارۆمه‌ندی به‌لووچیان له‌كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات گواستۆته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار هاووڵاتیه‌ بریتیه‌ له‌: “ئسماعیل ڕیگی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “ئومید كه‌هرازهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “یه‌حیا ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “فه‌رهاد ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چوار شارۆمه‌نده‌ به‌لووچه‌ پاش ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری زاهیدان و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ چاوه‌ڕێی بینینی ڕۆڵه‌كانتان نه‌بن.