ڕۆژی شهممه ٢٨ی مانگی ڕێبهندان، هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی قاچاخی سوتەمەنی لە سنووری “کهلێگان” سەدان ئاژهڵیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبهرنیوز، هێزەکانی سوپای پاسداران بە بیانووی “قاچاخی سوتەمەنی” بە تەقەی ڕاستەوخۆ سەدان کەری خەڵکی بەلووچیان لە ناوچەی سنووری “کهلێگان” کوشتووە. کوشتنی ئەو ئاژەڵانە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانهوه، جگە لەوەی زیانی دارایی بۆ خەڵکی بەلووچ گەیاندووە، زیانی بە گیانلەبەرە کێوییەکانی بەلوچستانیش گەیاندووە.