ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک لە چالاکانی سەندیکاکان سەردانی بنەماڵەی “ڕەزا شەهابی”یان کرد. لەم دیدارەدا خاتوو “ڕەبابە ڕەزایی” هاوسەری ناوبراو ڕوونکردنەوەی لەبارەی دوایین ڕەوشی دۆسیەی کاک شەهاب و دۆخی تەندروستی خستەڕوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا باس له بارودۆخی ئه‌ندامانی دیکه‌ی زیندانیکراوی یه‌کێتیی کرێکارانی “شێركه‌ت واحد”، “داوود ڕه‌زه‌وی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “ڕه‌سووڵ بوداغی” و “که‌یوان موهته‌دی”، كرا و داوای ئازادکردنی هەموو چالاکوانانی زیندانییان کرد.