کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکار لە شارەكانی ئێران

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکار لە شارەكانی ئێران 2

بەهۆی نەبوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی كرێكاران و بارودۆخی کارکردن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ کرێکار لە شاره‌كانی “قەزوین و تاران” تووشی ڕووداو بوون. لەم ڕووداوانەدا کرێکارێک بریندار و سووتا و ٤ کرێکاری دیکەش گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٤ کرێکار لە شوێنی حەوانەوە له‌ باڵەخانەیەکی ته‌واونه‌كراو لە شەقامی “وه‌لیعه‌سر”ی شاری تاران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی گاز سوتان و گیانیان لەدەستدا. هه‌روه‌ها لە شاری قەزوین، یەکێک لە کرێکارانی کارگەی دروستکردنی مادەی پلاستیکی شارۆچکەی پیشەسازی “کەوسەر ئێشتهارد” بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای ئەم کارگەیەدا به‌سه‌ختی بریندار بوو.