کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بەوتەی ئەو کرێکارانە، لە مانگی گوڵانەوە هیچ حەقدەستێكیان وه‌رنه‌گرتوووه و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ بەدواداچوونی داواکاری سەندیکاکانیان پەیوەندییان بە چەندین ڕێکخراوی حکومه‌تی و ناحكوومی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێكخراوێك وڵامی ئه‌م كرێكارانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها، لە ئێستادا دۆخی دارایی کرێکاران گونجاو نییە و توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نییە و به‌وته‌ی خۆیان لەبەر ئەم هۆکارەش تا هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، دەست لە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی ناكێشنه‌وه.