ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبهندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوربانیانی “ههواپهیمای ئۆکراین”، لە چالاکییەکی ناڕەزایەتیدا، سکاڵاکەیان لە دادگای سەربازی “تاران” کشاندەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەباس سادقی” کە “کوڕ” و “کچ” و “بووک” و “نەوەکەی” لە فڕینی ٧٥٢دا لەدەستداوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: کە سکاڵاکەی لە دادگای سەربازی تاران کشاندووتەوە و وتی: دادگای سەربازیی تاران “نە لێهاتوویی و نە توانایی و نە ئیرادەی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بکات.