ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کاناڵی هەواڵی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی له كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی وتارەکەی “ئیبراهیم ڕەئیسی” سه‌باره‌ت به ڕۆژی “٢٢ی به‌همه‌ن” دا هاك كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کاتێکدا کە کاناڵی هەواڵی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیم ڕێوڕەسمی ٤٤مین ساڵی سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی بڵاو ده‌كرده‌وه، لە ناوەڕاستی وتارەکەی “ئیبراهیم ڕەئیسی” دا، هه‌واڵه‌كه بۆ چه‌ند ساتێك له‌لایه‌ن گرووپی عه‌داله‌تی عه‌لی”یه‌وه هاككرا و دروشمی “مەرگ بۆ خامنەیی” بڵاوكرایه‌وه.