ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، خوێندکارانی زانکۆی بێهشتی ڕایانگه‌یاند: ئەگەر بتوانن چەوساندنەوە و گوشار بخەنە سەرمان، ئێمە سوێندمان بەو خوێنە خواردووە کە ڕژاوه و پاشەکشە ناکەین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەگەڵ چڕبوونەوەی سەرکوت لە زانکۆکان و دوابەدوای دەستبه‌سه‌رکردنی سەدان خوێندکار لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری و دەرکردنی حوکمی قورس لە لقەکانی دادگای ئینقلاب دژی خوێندکارانی ناڕازی، کارگێڕانی زانکۆکانی سەرتاسەری وڵات بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی ئەمنی، دیواری جیاکاری ڕه‌گه‌زیان پەرەپێداوە و ئەمجارە، جگە لە پۆلەکان ته‌نانه‌ت له کافتریاکانیشدا دیواری جیاكاری ڕه‌گه‌زییان داناوه.