له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خه‌دیجه مێهدی پور” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی به‌ندكراوانی ژن له‌زیندانی ناوه‌ندی ئیلام بڵاو كردۆته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی “خه‌دیجه” دا هاتووه كه ژنانی به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له هه‌واخۆری بێبه‌ش كراون و كه‌یفیه‌تی خۆراك زۆر خراپه و كاتێك به‌ندكراوان داوای خۆراكی گه‌رم ده‌كه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندان بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی به‌ندی ژنان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون و دۆخی بێهداشتی زیندان خراپه و هیچ بایه‌خێك به‌ته‌ندرووستی به‌ندكراوان نادرێت و كچانی لاو تووشی نه‌خۆشی بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن.