له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “له‌یلی پوربابا”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “ئه‌میر یووسفی” و “ئاروین نی‌ك په‌ی”، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ئارمان منبه‌ری”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “ئازاد عه‌باسی”، شه‌ش لاوی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوه‌كانی “عادڵ سه‌نجه‌رانی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “عه‌لی ڕیگی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “ڕامین سالارزهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “ئه‌فشین ڕیگی نوتیزهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “عه‌بدۆلڕه‌حمان و عهبدۆلئهحهد خردشاهی” خه‌ڵكی زاهیدان، لاوێكی خه‌ڵكی ئابدانان و دانیشتووی مه‌سجد سوله‌یمان به‌ناوی “سه‌جاد مورادیان”، كچێكی لاوی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به‌ناوی “زه‌هرا مورته‌زه‌وی چگینی” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له به‌ندكرانیان، چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.