ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندی پاراستنی كه‌م ئه‌ندامانی ئه‌راك، كه‌م ئه‌ندامێكی زیهنی به‌بۆنه‌ی كه‌له‌بچه‌كردن به ته‌خته‌كه‌یه‌وه له نێو ئاگردا سووتا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كه‌م ئه‌ندامه له به‌شی “مێشك و ڕه‌وانی”ی ناوه‌ندی پاراستنی كه‌م ئه‌ندامانی ئه‌راك به‌سته‌ری كرابوو و په‌ره‌ستارانی ئه‌و ناوه‌نده له ترسی هه‌وڵدانی بۆ خۆكوژی، به ته‌خته‌كه‌یه‌وه به‌ستبوویانه‌وه و كاتێك یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان به فه‌نده‌ك ئاگری له‌و به‌شه به‌رداوه، ئه‌و كه‌م ئه‌ندامه‌ش نه‌یتوانیوه خۆی ڕزگار بكات و گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی لایه‌حه‌ی وه‌لانانی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی ڕاده‌ستی مه‌جلیس كرد و به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كێشه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له ساڵی داهاتوو دا دوو هێنده‌ی ئێستا ده‌بێته‌وه.