له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٩ و ١٠ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌كانی ئێسڕائیل دوو جار كاروانی نیزامی سپای قودسیان له سووریه كردۆته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه ٩ ئه‌ندامی ئه‌و هێزه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كاروانێكی سووته‌مه‌نی و چه‌ك و چۆڵی سپای پاسدارانیان له نزیك شاری “ئه‌بووكه‌ماڵ” كردۆته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه ٧ ئه‌ندامی ئه‌و هێزه كوژراون و له هێرشی دووهه‌م دا كه شه‌وی ڕابردوو ڕوویداوه كاروانێكی سپای پاسداران كه بۆ سه‌ردانی هێزه‌كای حیزبۆڵڵای لوبنان له‌و شوێنه‌ی شه‌وی پێشووتر كرابۆوه ئامانج، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسڕائیله‌وه به ئامانج گیرا و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌و هێزه و دوو ئه‌ندامی دیكه كوژراون و چه‌ند برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.