به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و شاره، به ماشێنی ئاوپاش وڵامی داخوازییه‌كانیان ئه‌داته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز شاری خۆی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٩٠٠ كه‌س برینداربوون، پاش ڕووداوه‌كه ده‌یان دواله‌رزه له‌و شاره‌ی ڕوویداوه و خه‌ڵك له ترسی گیانیان له كۆڵان و شه‌قامه‌كان له ژێر به‌فر و سه‌رمای زستاندا شه‌وگار به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی بێ سه‌رپه‌ناه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كه‌لووپه‌لی پێویست وه‌كوو په‌توو و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه له‌به‌رده‌م مانگی سوور و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ماشینی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ریان. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره، ده‌وڵه‌ت توانای دابینكردنی ئیمكاناتی نییه و داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه.