ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له چه‌ند ئوستانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی داخوازی و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، یه‌زد، كرماشان، سنه، ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، تاران، ئه‌هواز و ئیلام له‌به‌رده‌م شیركه‌تی موخابراتی ئوستانه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، په‌رداختی جێژنانه و كۆمه‌ك هه‌زینه‌ی خوێندنی ڕۆڵه‌كانیان و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.