کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌خواردنی چوار به‌ندكراو له‌زیندانی ئیلام

مانگرتن له‌خواردنی چوار به‌ندكراو له‌زیندانی ئیلام 1

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراوی زیندانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ بریتیه‌ له‌: “سامان مورادی وه‌ند” خه‌ڵكی ئابدانان، “جه‌لیل عه‌زیزپور” خه‌ڵكی ئیلام، “بابه‌ك كه‌ریمی” خه‌ڵكی ئه‌یوان و “ئارمین كاكایی” خه‌ڵكی دێهلوڕان. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌خواردن.