ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له بانگهشهیهكدا خوازیاری هه‌وڵی جیددی بۆ ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “جه‌واد ڕووحی” بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه: “سێ لاوی ئه‌شكه‌نجه‌دراو به ناوه‌كانی “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان”ی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد”ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “جه‌واد ڕووحی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ مه‌ترسی سێداره‌یان له‌سه‌ره. ئه‌و سێ لاوه له به‌رواری ٣٠ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر و به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراون. “جه‌واد ڕووحی” به سێ جار ئێعدام مه‌حكووم كراوه و حوكمه سێههمهكهی به تۆمه‌تی “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا” و “ئاگردانی قورئان” به‌پێی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له ژێر ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ریدا سه‌پێنداروه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه “جه‌واد ڕووحی” شانی شكاوه و گورچیله و میزه‌ڵانی تووشی كێشه بووه و توانای قسه‌كردنی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان” قامقهكانی ده‌ست و پای شكاوه و كونتڕۆڵی مێشكی له‌ده‌ست داوه و “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” لووتی شكاوه و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا به‌هۆی ده‌ستدڕێژی سێكسیه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه.