ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی گوندی “پوسوراخ”ی سه‌ر به شارستانی ئیزه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌ی گه‌مارۆ دا به‌ڵام خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداریان تێدا كرد و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه. شایانی باسه كه “حسێن سه‌عیدی” له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گوندی “پڕسوراخ”ی ئیزه گیانی له‌ده‌ستدا و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.