به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ١٢٣ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه دیپۆرتی ئه‌و وڵاته و ڕاده‌ستی حكوومه‌تی تالیبان كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به زۆره‌ملێ له ئێران ده‌ركراون و له ڕێگه‌ی ویلایه‌ته‌كانی هه‌رات و نیمرووزهوه ڕاده‌ستی چه‌كدارانی تالیبان كراون، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان داوای له كۆماری ئیسلامی كردووه كه ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت و له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه هه‌ڵسووكه‌وت بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه نزیكه‌ی ٤ و نیو ملیۆن په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی بۆ ئێران كۆچیان كردووه و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و نه‌بوونی ئازادی و ئه‌منیه‌ت به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.