له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “شێركۆ ڕه‌وشه‌نی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “فاتمه موسلح حه‌یده‌رزاده”، لاوێكی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “یاسین به‌راهوویی”، كچێكی لاوی كوردی دانیشتووی شاری ئامۆل به‌ناوی “ڕه‌ها لوونج”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “ئه‌ركان فه‌تحۆڵڵاهی”، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی ده‌ژنی كامیاران به‌ناوی “فه‌رزاد مه‌ردووخی” و “هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “محه‌ممه‌د مورادپور” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.