به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئیختیاریان” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار ببوو چووه‌ته كۆما و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئیختیاریان” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی خوڕه‌م ئاوا به فیشه‌كی جه‌نگی پێكرا و لاقێكی به‌سه‌ختی برینداربوو به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌یان كرد و له‌وێ له‌ده‌رمان بێبه‌ش و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه تاكوو لاقی چلكی كردووه و مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی پای له ئارادایه، ناوبراو به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌ییه‌وه چووه‌ته كۆما و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی هه‌یه. شایانی باسه كه ئه‌و هاووڵاتیه له بنه‌ماڵه‌كه‌یكی هه‌ژار و عه‌شایه‌ری لوڕستانه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانای دابینكردنی وه‌سیقه و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تارانیان نییه.